لە ئاکامی نقومبوونی بەلەمێک لە کەناراوەکانی قەزای ئایڤاجک سەربە پارێزگای چاناککالە باکووری خۆرئاوای تورکیا، شەش کۆچبەری نایاسایی گیانیان لەدەستدا و 15ی دیکەش رزگارکران.
دوای گەیشتنی زانیاریی سەبارەت بە نقومبوونی بەلەمێک لە نزیک کەناراوەکانی شارۆچکەی ئایڤاجک، تیمەکانی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا رەوانەی شوێنەکە کران.
هاوکات تیمەکانی جەندرمە و فەرمانگەی بەڕێوەبردنی کارەسات و دۆخە لەناکاوەکان دەستیان بە هەوڵەکانیان کرد بۆ گەڕان و رزگارکردنی کۆچبەرەکان.
زانراوە کە لە ئەنجامی هەوڵی تیمەکان ١٥ کەس لە مەترسی خنکان رزگارکران. هاوکات تەرمی شەش لە کۆچبەران دۆزراوەتەوە.
جێگەی باسە هەوڵەکان بەردەوامە بۆ گەڕان بە دوای یەکێک لە کۆچبەران کە تاوەکو ئێستا بێسەروشوێنە.
سەرچاوە- AA