دیبلۆماسییه‌كى عێراقى له‌نێو كۆبوونه‌وه‌كانى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان خه‌ریكى ته‌ماشاكردنى توپى پێییه‌

دوایین نوێکردنەوە 2022-09-25 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

له‌ماوه‌ى به‌رێوه‌چوونى كۆبوونه‌وه‌كانى كۆمه‌ڵه‌ى گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌نیویورك، دیبلۆماسییه‌كى عێراقى له‌نێو كۆبوونه‌وه‌كانى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان دا خه‌ریكى ته‌ماشاكردنى یارى توپى پێ ده‌بێت و وێنه‌كانیشى به‌شێوه‌یه‌كى به‌ربڵاو بڵاوبۆنه‌ته‌وه‌ وبه‌هۆیه‌وه‌ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق رونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌.

دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى وێنه‌ى دیبلۆماسییه‌كى عێراقى له‌نێو كۆبوونه‌وه‌كانى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق رایگه‌یاندوه‌: وه‌زاره‌ت به‌دواداچوون بۆ ئه‌و وێنه‌یه‌ ده‌كات كه‌دیبلۆماسییه‌كى عێراقى له‌ماوه‌ى كاره‌كانیدا له‌كۆبوونه‌وه‌كانى كۆمه‌ڵه‌ى گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان دا خه‌ریكى ته‌ماشاكردنى یارى توپى پێییه‌، ورێكارى پێویست له‌به‌رامبه‌رى ده‌گرینه‌ به‌ر.

هه‌رچه‌نده‌ ناوى ئه‌و دیبلۆماسییه‌ عێراقییه‌ ئاشكرا نیه‌، وبه‌ڵام له‌وێنه‌كه‌دا دیاره‌ كه‌ناوبراو خه‌ریكى ته‌ماشاكردنى یارى توپى پێیه‌ له‌سه‌ر ئه‌و كۆمپیوته‌ره‌ى كه‌له‌به‌رده‌ستى دایه‌.

به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و وێنه‌یه‌ له‌ئێستا دا له‌نێو تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كاردانه‌وه‌یه‌كى زۆرى به‌دواى خۆیدا هێناوه‌ وبه‌هۆیه‌وه‌ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له‌هه‌وڵى به‌دواداچوونى رووداوه‌كه‌ دایه‌.