له‌به‌غدا بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى خۆپیشاندانه‌كان له‌سه‌ره‌تایى مانگى تشرینى یه‌كه‌م هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌

دوایین نوێکردنەوە 2022-09-25 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى له‌شارى به‌غدا بڵاویكرده‌وه‌: كه‌چه‌ندین بڵاوكراوه‌یان بینیوه‌ له‌نێو كوچه‌ وكوڵانه‌كانى به‌غدا به‌تایبه‌ت له‌ناوچه‌ى ئه‌عزه‌مییه‌، كه‌تێیدا هاوڵاتیان ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ بۆ ده‌رچوون وده‌ستپێكردنه‌وه‌ى خۆپیشاندانه‌كان له‌سه‌ره‌تایى مانگى تشرینى یه‌كه‌م، كه‌هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ ساڵرۆژى خۆپیشاندانه‌ گه‌وره‌كه‌ى عێراق.

سه‌رچاوه‌كه‌ راشیگه‌یاندوه‌: له‌لایه‌ن كه‌سانێك كه‌به‌ماتۆرسكیل هاتووچۆ ده‌كه‌ن، چه‌ند بڵاوكراوه‌یه‌كیان به‌نێو گه‌ڕه‌كه‌كانى به‌غداى پایته‌خت دا بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ وداواى ده‌رچوونى هاوڵاتیان ده‌كه‌ن بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى خۆپیشاندانه‌كان.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردوه‌: له‌نێو بڵاوكراوه‌كاندا، رێككه‌وتى ده‌ستپێكردنى خۆپیشاندانه‌كان له‌یه‌كى تشرین ده‌ست نیشانكراوه‌ وله‌گه‌ڵ دانانى وێنه‌ى قوربانیانى چالاكوانه‌كان كه‌له‌خۆپیشاندانه‌كانى تشرینى یه‌كه‌مى ساڵى 2019 دا كوژراون.

بریاره‌ زیندوكردنه‌وه‌ى دووه‌مین شۆرشى تشرینى یه‌كه‌م له‌عێراق له‌ماوه‌ى چه‌ند رۆژى داهاتوو ده‌ست پێبكاته‌وه‌ كه‌ئه‌ندامانى گرۆپى شۆرش خۆیان ئاماده‌ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له‌ناوچه‌كانى ناوه‌راست وباشورى عێراق ده‌ست به‌خۆپیشاندانه‌ ملیۆنیه‌كانیان بكه‌نه‌وه‌.

ئه‌م خۆپیشاندانه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه‌ چه‌قبه‌ستووه‌ سیاسییه‌ى عێراق تێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت كه‌تا ئێستا لایه‌نه‌كان نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ رێككه‌وتن بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ.