قرغیزستان و تاجیكستان رۆژی یه‌كشه‌ممه پرۆتۆكۆلێكیان واژۆ كرد بۆ كۆتایی هێنان به ململانێی چه‌كداری له‌سه‌ر به‌شی هاوبه‌شی سنووری نێوان هه‌ردوو وڵات.
ئه‌م رێككه‌وتنه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی، كامچهبێك تاشیێڤهوه له لایه‌نی قرغیزستانه‌وه واژۆ كراوه و بۆ لایه‌نی تاجیكیش، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ده‌وڵه‌ت بۆ ئاسایشی نیشتمانی سیمۆمین یاتیمۆڤ پڕۆتۆكۆلهكهى واژۆكرد.
سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی كه هاوكات جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانى قیرغیزستانه وتی: پڕۆتۆكۆڵی كۆتایی هێنان به ململانێكان له‌گه‌ڵ لایه‌نی تاجیك واژۆ كراوه. كامچهبێك تاشیێڤ هیوای خۆی ده‌ربڕی كه هه‌ردوو لایه‌ن به توندی پابه‌ندبن به‌و مه‌رجانه‌ی كه تێیدا دیاریكراون. وتیشی: "ئه‌مڕۆ ئارامی هاتووه، خه‌ڵكی ناحیه‌ی لیلاك و باتكێن كه پێشتر ماڵ و حاڵی خۆیان به‌جێهێشتبوو، ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه و به‌رپرسانیش هاوكارییان ده‌كه‌ن".
له 14ی ئه‌م مانگه‌دا پێكدادانى سه‌ربازى له سنووری نێوان قرغیزستان و تاجیكستان روویدا. شه‌وی شانزه‌ی هه‌مان مانگ گرژییه‌كان له‌نێوان هه‌ردوولادا په‌ره‌ی سه‌ند و قوربانى گیانیشى لێكهوتهوه.