تۆرى مافه‌كانى مرۆڤى كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە خۆپیشاندانەكانی ئێران تا ئێستا لانیكه‌م 570 كه‌س به ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كانى ئێران بریندارابوونه
خۆپیشاندانه‌كان له ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا، كرماشان و ئیلام هاوكات له‌گه‌ڵ شار و پارێزگاكانی تری ئێران‌دا بوونه گردبوونه‌وه و خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری به‌ڕێوه‌ده‌چن، خۆپیشاندانه‌كانى دژ به ده‌سه‌ڵاتى كۆمارى ئیسلامى ئێران زیاتر له ئێواران به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه هێله‌كانى ئینته‌ر له شاره‌كانى ئێران یان پچڕاوه یان خاوبوونه‌وه‌ی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه.
تۆرى مافه‌كانى مرۆڤى كوردستان بڵاویكرده‌وه، له شاره‌كانی ورمێ و شنۆ و سه‌رده‌شت، پیرانشار، نه‌غه‌ده، بۆكان و سه‌قز، دیوانده‌ره، و بانه و سنه و مه‌ریوان و كرماشان و ئیلام و پاوه، له سه‌ره‌تای خۆپیشاندانه‌كانه‌وه تا ئێستا لانیكه‌م 570 كه‌س به ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كانى ئێران بریندارابوونه لانیكه‌م 16 منداڵ له نێو برینداره‌كان هه‌بووه و و به‌شێكى زۆرى برینداره‌كانیش له ترسی ده‌ستگیركردن سه‌ردانی ناوه‌نده پزیشكییه‌كانیان نه‌كردووه.