دیجیتال میدیای سپێده
بەپێی زانیاریەکانی سپێدە سەرۆکی پەرلەمان پڕۆژەیاسای توندوتیژی خێزانی ناخاتە بەرنامەی کار و ڕایدەگرێت تا ئەوکاتەی ڕەشنوسەکە بەتەواوەتی چاک دەکرێت.
سەرچاوەیەک لەسەرۆکایەتی پەرلەمان کەنەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بەسپێدەی ڕاگەیاند،" سەرۆکی پەرلەمان بەپێی پەیڕەوی ناوەخۆ ناتوانێت پڕۆژە یاسایەک ڕەتکاتەوە کەخوێندنەوەی دووەمی بۆکراوە بەڵکو دەبێت لەدوای ئەوەی خوێندنەوەی دووەمی بۆکرا لەماوەی هەفتەیەکدا ئامادەبکرێت بۆدەنگدان ئەمەش پەیڕەوی ناوەخۆ ڕێکی خستووە ، بۆیە سەرۆکی پەرلەمان یاساکە ڕەتناکەتەوە بەڵکو تەنیا دەنگدان لەسەری دوادەخات تا ئەوکاتەی یاساکە بەتەواوەتی چاک دەکرێت هەموو ئەوبڕگانەی لێ دەردەهێندرێت کە ناڕەزای لێکەوتۆتەو لەلایەن چین و توێژەجیاوازەکان و بەشی زۆری فڕاکسیۆنەکانی پەرلەمان" .
هەروەک سەرچاوەکە ڕاشیگەیاند، "ئەگەر فڕاکسیۆنەکان بیانەوێ یاساکە بەتەواوەتی ڕەتکەنەوەو یاساکۆنەکە بمێنێ دەبێت بخرێتە دەنگدان و پەرلەمانتاران بڕیاری لێبدەن".