دیجیتاڵ میدیای سپێده
بۆ كۆچی دوای زانای ناوداری جیهان و سەرۆكی پێشوی یەكێتی جیهانی زانایانی موسڵمان جەنابی عەللامە ( دكتۆر یوسف قەرەزاوی ) بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پرسە نامەیەك بڵاودەكاتەوە ئەمە دەقی پرسە نامەكەیە: بسم الله الرحمن الرحيم مِّنَ الْمُؤْمِنِينَ رِجَالٌ صَدَقُوا مَا عَاهَدُوا اللَّهَ عَلَيْهِ ۖ فَمِنْهُم مَّن قَضَىٰ نَحْبَهُ وَمِنْهُم مَّن يَنتَظِرُ ۖ وَمَا بَدَّلُوا تَبْدِيلًا بەدڵێکی پڕلە رازیبون بەئەمری خودا، هەواڵی وەفاتی گەورە زانای ئوممەتی ئیسلام وسەرۆکی پێشوی یەكێتی زانایانی جیهانی موسڵمان جەنابی عەللامە (دکتۆر یوسف قەرەزاوی)، هەمولایەکمانی هەژاند. کۆچی ئەم پیاوە گەورەیەی سەردەم کەلێنێکی گەورە دروست ئەکات لە بواری شەریعەتناسی ومیانڕەوی وئیجتهادی هاوچەرخدا . عەللامەی قەرەزاوی ڕابەری تەوژمی میانڕەوی ئیسلامی سەردەم بوو، لەتەمەنی نزیک بەسەدەیەک دا شۆرەسواری مەیدانی خەبات و زیندان و زانست و ئیجتهاد و شیعرو وحەقوێژی وداهێنان و ئاوارەیی و بەرەنگاری ستەمکاران بوو .. بەم بۆنە خەمناکەوە پرسەوسەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان ئاراستەی یەکێتی زانایانی جیهانی موسڵمانان و خانەوادەی بەڕێزی و سەرجەم زانایانی کوردستان وعیراق و جیهان ئەکەین. لەخودای پەروەردگار داوا دەکەین پلەی مامۆستای گەورەمان بەرزبکاتەوە لەفردوس الاعلی، هەروا داواکارین خوای باڵادەست ئەم کەلێنە گەورەیە پربکاتەوە و پشتیوانی قوتابی و هاوڕێکانی بکات بۆ تەواوکردنی پرۆژە داهێنانکاریەکەی وپڕکردنەوەی ئەوبۆشاییەی بەئۆغرکردنی پێش هاتوە. " إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّـا إِلَيْهِ رَاجِعونَ " صلاح الدين محمد بهاءالدين ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان 2022/9/26