دیجیتاڵ میدیای سپێده
شێخ یوسف ئه‌لقه‌ڕه‌زاوی ناوێكی دیاری جیهانی ئیسلامی، پێشه‌وای میانه‌ره‌وی و نوێ بونه‌وه سوارچاكی مه‌یدانی نوسین و ئه‌ستێره‌ى مینبه‌ره‌كان، گه‌نجینه‌و خه‌رمانێكی گه‌وره له فتوا و وه‌ڵامی پرسیاره شه‌رعیه‌كان.
ناوی ته‌واوی یوسف عه‌بدوڵا عه‌لی قه‌ڕه‌زاویه و ساڵی 1926 له غه‌ربیه‌ی میسڕ له دایك بووه له‌ته‌مه‌نی دوو سالێدا باوكی كۆچی دوای ده‌كات، له كه‌متر له ته‌مه‌نی 10 ساڵیدا هه‌موو قورئانی پیرۆزی له‌به‌ر كردووه، په‌یوه‌ندی كردووه به خوێندنه‌وه له ئه‌زهه‌ر و سه‌ره‌تایی و دواناوه‌ندی ئه‌زهه‌ری به‌پله‌ى دووه‌م له‌سه‌ر ئاستی میسر ته‌واو كردووه، هه‌ر له منداڵیه‌وه به شێخ یوسف بانگكراوه و ناوبانگی ده‌ركردووه، ساڵی 1953 كۆلێژی بنه‌ماكانی ئاینی له زانكۆی ئه‌زهه‌ر به پله‌ى یه‌كه‌م ته‌واو كردووه.
1960 پله‌ى ماسته‌ری له زانسته‌كانی قورئان و بنه‌ماكانی ئایندا له زانكۆی ئه‌زهه‌ر به‌ده‌ستهێناوه.
1973 پله‌ى دكتۆرای له زانكۆی ئه‌زهه‌ر به‌ده‌ستهێناوه، تێزی دكتۆراكه‌ى له‌سه‌ر (زه‌كات و كاریگه‌ری له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ) بووه كه دوای له كتێبیكدا به‌ناوی فیقهی زه‌كات بلاویكرده‌وه.
قه‌ڕه‌زاوی دوو جار هاوسه‌رگیری كردووه یه‌كه‌میان ساڵی 1958 له وڵاتی میسر كه چوار كچ و سێ كوڕی ده‌بێت و چوار له منداڵه‌كانی خاوه‌ن بڕوانامه‌ى دكتۆران له بواری جیاجیادا.
دكتۆر یوسف هه‌ر له‌سه‌ره‌تای وتاردانیه‌وه له مزگه‌وته‌كانه‌وه كاریكردووه له‌سه‌ر گه‌راندنه‌وه‌ى ڕۆڵی گه‌وره‌ی مزگه‌وت و مینبه‌ره‌كان له بانگه‌واز و بڵاوكردنه‌وه‌ى هۆشیاریدا، ساڵی 1960 یه‌كه‌م كتێبی خۆی به‌ناوی حه‌ڵاڵ و حه‌رام له ئیسلامدا نوسی و بڵاوكرده‌وه, ,كه ته‌نها به‌زمانی عه‌ره‌بی زیاتر له 40 جار چاپكرا وه بۆ زیاتر له 15 زمانی زیندوی جیهان وه‌رگێرداوه، شێخ یوسف قه‌رزاوی به هۆی ئه‌ندامبونی له كۆمه‌ڵه‌ى برایانی موسڵمان چه‌ندین جار زیندانی كراوه" ساڵی 1961 به‌هۆی ئه‌و فشاره زۆره‌ی له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدرانی میسڕه‌وه له‌سه‌ری دروستده‌كرێـت ده‌چێته وڵاتی قه‌ته‌ڕ و پاش جێگیربونی له‌وێ ڕه‌گه‌زنامه‌ى قه‌ته‌ڕه‌ی پێده‌درێت.
ساڵی 1977 له زانكۆی قه‌ته‌ر كۆلێژی شه‌ریعه و لێكۆلینه‌وه ئیسلامیه‌كان داده‌مه‌زرێنێت و تا ساڵی 1990 راگری كۆلێژه‌كه بووه.
شێخ قه‌ڕه‌زاوی بیرۆكه‌ى دروستكردنی یه‌كێتیه‌كی جیهانی گه‌ڵاڵه‌كرد و یه‌كێتی جیهانی زانایانی موسڵمان له سالێ 2004 دامه‌زراند، خۆشی وه‌ك یه‌كه‌م سه‌رۆكی یه‌كێتیه‌كه هه‌ڵبژێردرا و زیاتر له 200 كتێبی له بواره‌كانی(فیقهی و كۆمه‌ڵایه‌تی و بنه‌ماكانی ئاین و سیاسی و ئابوری و مێژویی و شیعردا) نوسیووه, كۆبه‌رهه‌مه‌كانی به نزیكه‌یی له 500 به‌رگى كتێب ده‌بێت.
قه‌ره‌زاوی له كتێبه‌كانیدا ڕه‌چاوی بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانی ئاینی ئیسلام به‌پشت به‌ستن به قورئانی پیرۆز و فه‌رموده دروسته‌كانی پێغه‌مبه‌ر درودى خواى له‌سه‌ر بێت له‌گه‌ڵ داخوازیه‌كانی دنیای نوێ‌دا و هاوسه‌نگی له نێوان ڕه‌سانیه‌تی و نوێگه‌ریدا كردووه, نوسینه‌كانی به‌نه‌فه‌سی چاكسازیانه‌و په‌روه‌رشیارانه نوسیووه.
قه‌ره‌زاوى به‌رده‌وام هاوسۆز بووه له‌گه‌ڵ میله‌تانى موسڵمان هه‌بووه و پشتگیرى خۆى بۆ ده‌ربڕیون له‌باره‌ى كوردوه ده‌ڵێت: كاتێك ده‌بینم خوێن له جه‌سته‌ى كوردێك دێت هه‌ست به شه‌رمه‌زارى ده‌كه‌م وه‌ك چۆن كاتێك ده‌بینم موسڵمانێك ئازار ده‌كێشێت له قودس و له هه‌ر شوێنێكى سه‌ر زه‌وى.
له‌ساڵى 2007 دكتۆر یوسف قه‌ره‌زاى داوا له كوردى عێراق ده‌كات رۆڵى ئیجابی بگێڕن له دامركاندنه‌وه‌ى شه‌ڕى تائیفى نێوان شیعه و سوونه و په‌یامى تایبه‌ت ئاراسته‌ى سه‌ركرده‌كانى كورد ده‌كات.
دكتۆر یوسف قه‌ره‌زاوى له شوباتی ساڵی 2011 و چه‌ند رۆِژێك دوای ڕوخانی ده‌سه‌لاته‌كه‌ى حوسنی موباره‌ك، و پاش 31 ساڵ له ئاواره‌یی ی گه‌رایه‌وه میسر و له ساڵی 2018ش دادگای سه‌ربازی میسر بریاری زیندانی هه‌تا هه‌تای به غیبای بۆ دكتۆر یوسف ده‌ركرد، هه‌ریه‌كه له وڵاتانی ئه‌مریكا و به‌ریتانیاو فه‌ره‌نسا قه‌ده‌غه‌یانكردووه كه قه‌ره‌زاوی برواته ولاته‌كه‌یان و ڤیزه‌ى پێبده‌ن.