دیجیتال میدیای سپێده
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته دایه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی حكوومه‌تێكی نوێ بهدهسهڵاتێكی ته‌واو پێكبهێندرێت وبوودجه‌ی فیدراڵی په‌سه‌ند بكرێت، هه‌روه‌ها ویاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌مواربكرێته‌وه وكۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانیش رێكبخرێته‌وه.
دوای ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌ى نێوان لایه‌نه‌كانی سه‌ربه چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، لهراگهیاندراوێكدا، ئاماژه‌یان بهوهكردوه: له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دوایین پێشهاته‌كانی ره‌وشی سیاسی له‌عێراق، هه‌روه‌ها ئیستیحقاقه‌كانی قۆناغی داهاتوو تاوتوێ كراوه، وراشیگهیاندوه: چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی خۆشحاڵه به‌بانگه‌وازه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بۆ ئه‌نجامدانی دانیشتنی ئه‌نجوومه‌ن، ئاساییكردنه‌وه‌ی كاری دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كان له‌عێراق.
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی رایگه‌یاندوه: له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته داین، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی حكوومه‌تێكی نوێ بهدهسهڵاتێكی ته‌واو پێكبهێندرێت وبوودجه‌ی فیدراڵی په‌سه‌ند بكرێت، هه‌روه‌ها یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌مواربكرێته‌وه وكۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانیش رێكبخرێته‌وه.
ئه‌وه‌یش خراوه‌ته‌ڕوو: چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی داوا له‌لایه‌نه كوردییه‌كان ده‌كات كهكاندیدی خۆیان بۆ پۆستی سه‌ركۆماری عێراق یه‌كلایی بكه‌نه‌وه وئاماژه‌ى بهوهكردوه: چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی خۆشحاڵه به به‌شدارییكردنی سه‌رجه‌م هێزه نیشتمانییه‌كان، به‌تایبه‌تیش ره‌وتی سه‌در له‌گفتوگۆكان وپێكهێنانی حكوومه‌ت وئیداره‌دانی ده‌وڵه‌ت.
پێشتر فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: رۆژی چوارشه‌ممه 28ی ئهیلوول، دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌نجامده‌درێت.
ودوو بڕگه‌ش له‌خۆ ده‌گرێت، یه‌كه‌میان تایبه‌ته به‌ده‌نگدان له‌سه‌ر ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، محه‌مه‌د حه‌لبوسی ودووه‌میشیان هه‌ڵبژاردنی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه.