دیجیتال میدیای سپێده
بهگوێرهی زانیاریهكانی دهست سپێده كهوتووه ، لەسەر دۆسیەی کەمتەرخەمی بەرامبەر زێدەڕۆیی لەسەر زەوی و موڵکی گشتی، دادگای هەڵەبجە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ کوێستان ئەکرەم، سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە دەرکرد و ئەمڕۆش ناوبراو تا یەکلاکردنەوەی دۆسیەکەی دەستگیرکراوە.
ههر بهگوێرهی زانیارییهكان ، دۆسیەی ناوچەی پیشەسازی و تەلبەندکردنی مۆڵکی گشتی یەکێکی ترە لە تۆمەتەکانی،هێشتا وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە لێدوانی فەرمی نەداوە،
ئهوهش هاتووه، ناوبراو دەستبەسەرکراوە لە پۆلیسی ناوشاری قەزای مەرکەزی هەڵەبجە.