دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی فراكسیۆنی سه‌در یه‌كلایی ده‌كاته‌وه‌

دوایین نوێکردنەوە 2022-09-28 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مڕۆ، دادگای باڵای فیدراڵی له‌عێراق بڕیار له‌باره‌ی ئه‌و سكاڵایه‌وه‌ بدات كه‌پێشتر بۆ تانه‌دان سه‌باره‌ت به‌په‌سه‌ندكردنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی فراكسیۆنی ره‌وتی سه‌در له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تۆماركراوه‌.

رۆژی چواری ئه‌م مانگه‌، دادگای باڵای فیدراڵیی له‌عێراق له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر بڵاوی كردبوویه‌وه‌، كه‌سكاڵایه‌ك بۆ تانه‌دان له‌باره‌ی په‌سه‌ندكردنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌ندامانی فراكسیۆنی ره‌وتی سه‌در له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له‌دادگای باڵای فیدراڵیی تۆماركراوه‌.

راشیگه‌یاندبوو: یه‌كه‌م دانیشتنی تایبه‌ت به‌سكاڵاكه‌ له‌ 28ی ئه‌یلوولی 2022 ئه‌نجام ده‌درێت.

بۆیه‌ چاوه‌ڕان ده‌كرێت ئه‌مڕۆ، دادگای باڵای فیدراڵی له‌عێراق بڕیار له‌باره‌ی ئه‌و سكاڵایه‌وه‌ بدات.

له‌ 12ی حوه‌زیرانی 2022 ئه‌ندامانی فراكسیۆنی ره‌وتی سه‌در له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر داوای سه‌ركرده‌ی ره‌وته‌كه‌یان، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان پێشكه‌ش كرد و، دواتر له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، محه‌مه‌د حه‌لبوسی-یه‌وه‌ په‌سه‌ند كرا.