به‌ر له‌ئه‌نجامدانى دانیشتنى په‌رله‌مان له‌به‌غدا رێوشوێنى ئه‌منى توند گیراوه‌ته‌به‌ر

دوایین نوێکردنەوە 2022-09-28 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌چوونى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مرۆى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، له‌به‌غدا ته‌واوى ئه‌و جادده‌ سه‌ره‌كیانه‌ى به‌ره‌و رووى ناوچه‌ى سه‌وز وپه‌رله‌مان ده‌چن داخراون و رێوشوێنى ئه‌منى توند گیراوه‌ته‌به‌ر.

به‌پێى میدیا عێراقییه‌كان، له‌به‌غدا قه‌ره‌باڵغییه‌كى زۆر له‌جادده‌كان دروست بووه‌ به‌هۆى رێوشوێنه‌كانى ئه‌منى كه‌ته‌واوى ناوچه‌ى سه‌وز داخراوه‌، وبه‌شێك له‌قوتابیانى پۆلى شه‌ش نه‌یانتوانیوه‌ له‌كاتى پێویست دا بگه‌نه‌ تاقیكردنه‌وه‌كانى خولى دووه‌م.

به‌پێى ئه‌و رێوشوێنه‌ ئه‌منییانه‌، پردى سنك وجمهوریه‌ وموعه‌له‌ق وتابیقه‌ین وبه‌یرۆت وئه‌حرار له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ داخراون وهه‌روه‌ها رێگه‌ى ره‌شید وساڵحییه‌ وسنك به‌دانانى كۆنكریت داخراون وپێشتریش هیچ ئاگادارییه‌كیان بڵاونه‌كردۆته‌وه‌، به‌هۆیه‌وه‌ قه‌ره‌باڵغییه‌كى زۆر له‌نێو به‌غدا دروست بووه‌.

هه‌روه‌ها له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه‌ خۆپیشاندانێك له‌دژى به‌رێوه‌چوونى دانیشتنى ئه‌مرۆى په‌رله‌مانى عێراق، ئه‌وانیش به‌لایى خۆیاتنه‌وه‌ به‌شێك له‌رێگاكانیان داخستووه‌، وه‌ك ناڕه‌زایه‌تى له‌به‌رامبه‌ر ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى محمد حلبوسى له‌پۆستى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران دا.