نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان: ریفراندۆمی رووسیا بۆ لكاندنی خاكی ئۆكڕانیا ئه‌نجامدراون نایاساییه‌

دوایین نوێکردنەوە 2022-09-28 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێدە

یاریده‌ده‌ری سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری سیاسیی، رۆزماری دیكارلۆ رایگه‌یاند، ئه‌و ریفراندۆمانه‌ی كه‌ رووسیا له‌و ناوچانه‌ی ئۆكراینا ئه‌نجامی داون كه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی جوداخوازانی لایه‌نگری رووسیادایه‌، به‌پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان "ده‌ربڕینێكی راسته‌قینه‌ی ئیراده‌ی گه‌ل" و "یاسایی" نین.

دیكارلۆ له‌ گوتارێكیدا بۆ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند: "هه‌وڵه‌ تاكلایه‌نه‌كان كه‌ ئامانج لێی به‌زۆر ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی خاكی ده‌وڵه‌تێكی دیكه‌یه‌ له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تێكه‌وه‌، به‌پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان نابێت و جێگه‌ی قبوڵكردن بێت".

رۆزماری دیكارلۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌ته‌واوه‌تی پابه‌نده‌ به‌ سه‌روه‌ری، یه‌كڕیزی، سه‌ربه‌خۆیی و یه‌كپارچه‌یی خاكی ئۆكراینا و داواشی له‌ رووسیا كرد كه‌ رێز له‌ یاساكانی ئۆكراینا بگرێت له‌و ناوچانه‌ی كه‌ له‌ژیر كۆنتڕۆڵی جوداخوازانی لایه‌نگری رووسیادایه‌.