حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕاگەیەندراوی ژمارە سێ دا ئاماری برینداربوون و گیانلەدەستان بەهۆی بۆردومانەكانی ئێران بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند: تا ئێستا چوار تێکۆشەری دێموکرات شەهید و بە دەیان کەس بریندار بوون
دەقی ڕاگەیەندراوەكە:
بۆ ئاگاداریی خەڵکی بەشەرەفی کوردستان و بیروڕای گشتی
بەداخ و کەسەرەوە ڕادەگەیەنین کە لە هێرشی مووشەکی و درۆنی خۆتەقێن بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و قوتابخانەی منداڵان، تا ئێستا چوار تێکۆشەری دێموکرات شەهید و بە دەیان کەس بریندار بوون.
شەهیدەکان بریتین لە؛
١- میلاد پیرساحێب
٢- هاجەر زەرگە
٣- محەممەد خەلیلی
٤- شێرکۆ بەرتەنی
رۆحیان شاد و ڕێگا و ڕێبازیان پڕڕێبوار.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران