ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٢/٩/٢٨ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جەنەرال کارل هاریس، جێگری فەرماندەی گشتیی هێزی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا و شاندێکی یاوەری کرد. لە کۆبوونەوەیەکدا دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکان و پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق و شکاندنی بەربەستەکانی بەردەم پرۆسەی سیاسی و گەڕانەوە بۆ سەر مێزی گفتووگۆ، پرۆسەی […]