خەڵك- شەوی ڕابردوو خۆپیشاندانەكان لە چەندین شار و شارۆچكەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران درێژەیان هەبوو. بەپێی سەرچاوەكان لەبەشێك لەئەو شارانەدا خۆپیشاندەران و هێزەكانی پۆلیس تێكهەڵچوون و قوربانی هەیە. ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئاشكرایكرد لە شەوی ڕابردوو لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بەهۆی تێكهەڵچوونی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان هەشت خۆپیشاندەر بریندار بوون.
The post لە سنە هەشت خۆپیشاندەر بریندار بوون appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.