به‌هۆى بۆردومانكردنى ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن كۆمارى ئیسلامى ئێران وتوركیاوه، ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێكردنى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان راگه‌یاندراوێك بڵاوده‌كاته‌وه.
لهراگهیاندراوێكدا،ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان، ئاماژه‌ى بهوهكردوه: به‌داخه‌وه بۆ چه‌نده‌مین جاره له‌لایه‌ن هێزی سه‌ربازیی ئێران وتوركیاوه بۆردومانی ناوچه سنوورییه‌كان وباره‌گای هێزه نه‌یاره‌كانیان ده‌كرێت.
راشیگه‌یاندوه: ئێمه له‌یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان وه‌ك هه‌میشه ئیدانه‌ی ئه‌م سنووربه‌زاندن وهێرشانه ده‌كه‌ین وبهناڕهوای ده‌زانین ، داواكارین هه‌رچی زووتره جه‌نگ وخوێنڕێژیی وپێشێلكردنی سه‌روه‌ریی خاكی هه‌رێم وعیراق بوه‌ستێنرێت وناوچه‌كه نه‌كرێته جێی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ململانێ سیاسییه‌كان.
ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێكردنى یه‌كگرتوو ئاماژه‌ى بهوهشكردوه: ئێمه وه‌ك جارانی تریش دووپات‌مان كردووه‌ته‌وه دژین به‌وه‌ی كه‌خاكی هه‌رێمی كوردستان بكرێته سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر وڵاتانی دراوسێ و،گۆڕه‌پانی ململانێی خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان له‌دوور ونزیك.
ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێكردنى یه‌كگرتوو داوا له‌ده‌وڵه‌تی فیدراڵی عیراق ئه‌كه‌ین كهسهروهریی وڵات بپارێزێت وكێشه هاوبه‌شه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ به‌گفتوگۆو دانوستان یه‌كلایی بكاته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌قوربانییان و زیانمهدانی ئه‌و هێرشه مووشه‌كییه ناڕه‌وایه‌ی رۆژی(28/ 9/ 2022)، داوای لێخۆشبوو‌ن بۆ قوربانییان وشیفای خێرا بۆ برینداران ده‌كه‌ین.