دیجیتاڵ میدیای سپێده
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ڕایگه‌یاند، تیكڕای نه‌وتی هه‌نارده‌كراو له مانگی ئابی رابردوودا زیاتر له 100 ملیۆن به‌رمیل بووه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئاماژه به‌وه داوه، تیكڕای نه‌وتی هه‌نارده‌كراو له مانگی ئابی رابردوودا، 101 ملیۆن و 859 هه‌زار و 528 به‌رمیل بووه كه كۆی گشتیی داهاته‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته، نۆ ملیار و 688 ملیۆن و 903 هه‌زار دۆلار.
باسی له‌وه‌یش كردووه كه له مانگی ئابی رابردوودا، بڕی نه‌وتی هه‌نارده‌كراو له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق، 100 ملیۆن و 750 هه‌زار به‌رمیل بووه و بڕی نه‌وتی هه‌نارده‌كراو له كه‌ركووك له‌ڕێگای به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیاوه، گه‌یشتووه‌ته یه‌ك ملیۆن و 109 هه‌زار و 528 به‌رمیل.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یش خراوه‌ته‌ڕوو كه له مانگی ئابی رابردوودا، یه‌ك به‌رمیل نه‌وت تێكڕا به 95 دۆلار و 12 سه‌نت دۆلار فرۆشراوه.