ئەدیبە ئەحمەد - سپێدە
مامۆستایێكی ئایینی لە قەزای دەربەندیخان لە وتاردان لەلایەن وەزارەتی ئەوقافەوە دوردەخرێتەوە دەڵێت" جگە لەحەق گەیاندن هیچ تاوانێكم نیە"
مامۆستا مەلا عباس ساڵح بۆسپێدەی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ ئاگاداركرامەوە چی دیكە ناتوانم ووتاربدەم ئەودەڵێت ”لەپاش ئەوەی لەساڵی ٢٠١٧لەووتاردان لەگوندی شاوازی بناری بەمۆ دورخرامەوە لەساڵی ٢٠١٠وە لەقەزای دەربەندیخان لەمزگەوتی ئیخلاس بەڕەسمی ئیمام بوم ماوەیەكیشە لەجێگای مامۆستا ملاقادر ووتارم دەدا وتیشی من ” هەردووبڕوانامەی بەکالۆریۆس و دیبلۆم هەیە لە ئیمام وخیتابی و شەرعیەدا بەڵام ئەمڕۆ لەلایەن ئەو قافی گەرمیانەوە بەتەلەفون ئاگادار كرامەوە كە سبەی لەو مزگەوتە ووتار نەدەم
مەلاعباس ئاشكراشی كرد هەر ئەمڕۆ نوێنەری ئەوقاف سەردانی مامۆستا ملاقادری كردوە دەبێت خۆی ووتاربدات لەكاتێكشدا گەر خۆی نەیتوانی نابێت مەلاعباس لەبری ئەو وتار بدات و خۆیان كەسی دیكە دادەنێن
ملاعباس وتیشی "پێیان ووتوم لەوەزارەتی ئەوقاف لێی توڕەن ئەودەڵێت نازانێت بۆچی لێی توڕەن ! بەڵام پیان ووتوە دەبێت ڕۆژی یەك شەممەی ئایندە سەردانی ئەوقافی گەرمیان بكات
ملاعباس ساڵح دەڵێت جگە لەحەق گەیاندن هیچ تاوانێكم نیە بۆیە ئەو زوڵمە دەمەبەر دادگای اللە