دیجیتاڵ میدیای سپێده
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، هاوڵاتییەکی ئەمریکی لە بۆردومانەکانی ئێران بۆسەر بنکە و بارەگاکانی حزبەکانی ڕۆژهەڵات لە هەرێمی کوردستان کوژراوە، بەبێ ئەوەی ناوی بهێنێت.
یاریده‌ده‌ری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا دوێنێ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، هاوڵاتیه‌كی وڵاته‌كه‌ی له‌ئه‌نجامی بۆردومانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران له هه‌رێمی كوردستان كوژراوه.
ڤیدانت پاته‌ل، یاریده‌ده‌ری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، هاوڵاتیه‌كی ئه‌مریكی له هێرشێكی موشه‌كی كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا كه له شوێنه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته بو له هه‌رێمی كوردستان كرایه ئامانج و كوژرا.
له‌به‌رامبه‌ر ڕه‌چاوكردنی تایبه‌تمه‌ندیی دۆسیه‌كه، ناتوانم هیچ لێدوانێكی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بده‌م، ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "له‌به‌رامبه‌ر ڕه‌چاوكردنی تایبه‌تمه‌ندیی دۆسیه‌كه، ناتوانم هیچ لێدوانێكی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بده‌م و لێكۆڵینه‌وه‌ش ده‌كرێت"