بڕیارێكی نوێ‌ بۆ ڤاكسینی كۆرۆنا لە عێراق و هەرێم دەرچوو

دوا نوێکردنەوە: 2022-09-30 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- وەزارەتی تەندروستی عێراق بڕیاریدا بۆ زیادبوونی بەرگری جەستەیی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ژەمی چوارەمی ڤاكسین لە لایەەن هاووڵاتیانەوە بەكاربهێنرێت و بڕیارەكە هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە. لەگەڵ هاتنی وەرزی پاییز و دەستپێكردنی سەرما، ڤایرۆسەكان زیاتر تەشەنە دەستێنن و بڵاودەبنەوە و تووشبوون بە پەتاكان زیاتر دەبێت، بۆئەوەش وەزارەتی تەندروستی بڕیاریداوە ژەمی چوارەمی ڤاكسین بەكاربهێنرێت. وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هاووڵاتیان دەتوانن لە ئێستاوە دەست بە بەكارهێنانی ژەمی چوارەمی ڤاكسینی دژی كۆرۆنا بكەن. ڕاشیگەیاندووە، بۆ وەرگرتنی ژەمی چوارەمی ڤاكسین دەبێت 6 مانگ بەسەر ژەمی سێیەم تێپەڕ بووبێت. وەزارەتی تەندروستی ژەمی سێیەم و چوارەمی ڤاكسینی بە “بەهێزكەری دووەم” وەسف كردووە و جەختیشی كردۆتەوە، […]

The post بڕیارێكی نوێ‌ بۆ ڤاكسینی كۆرۆنا لە عێراق و هەرێم دەرچوو appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.