هەڵەبجە؛ 64 بەرکەوتوی چەکی کیمیایی بۆ چارەسەر دەنێردرێنە دەرەوەی وڵات

دوایین نوێکردنەوە 2022-09-30 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵک- سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی دا لەسەر خەرجکردنی بڕی 262 ملیۆن دینار بەمەبەستی چارەسەری تەندروستی 64 بەرکەوتوی چەکی کیمیایی هەڵەبجە و رەوانەکردنیان بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران. لە نوسراوێکدا کە واژۆی ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی لەسەرە ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی و ئابوری کراوە، رەزامەندی دراوە بە خەرجکردنی بڕی 262 ملیۆن دینار بەمەبەستی چارەسەری تەندروستی 64 بەرکەوتوی چەکی کیمیایی هەڵەبجە. لەوبارەیەوە ئازاد مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه ناوی ئەو ٦٤ بەرکەوتووەی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی:”ئەو کەسانەی بڕیارەکە دەیانگرێتەوە بیناییان لە مەترسیدایە بەهۆی ماكە درێژخایەنەكانی سوتانی گلێنەیان بە غازی خەردەل”. راشیگەیاندووە:”لە ئاییندەیەكی زۆر نزیكدا، ئەم جۆرە نەشتەرگەرییانە لە ناو نەخۆشخانەی بەركەوتوانی چەكی كیمیایی […]

The post هەڵەبجە؛ 64 بەرکەوتوی چەکی کیمیایی بۆ چارەسەر دەنێردرێنە دەرەوەی وڵات appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.