دیجیتال میدیای سپێده
لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن سەربازانەوە لە تەلەڤیزیۆنی دەوڵەت RTBەوە خوێندرایەوە، ئاماژە بەوە کرا کە سوپا حکوومەتە راگوزەرەکەی پاوڵ هێنری دامیبای هەڵوەشاندووەتەوە.
هەروەها لە بەیاننەمەکەدا باس لەوە کراوە کە تا فەرمانی داهاتوو دەستوور هەڵدەپەسێردرێت، سنوورەکانی وڵات دادەخرێن و حکوومەت هەڵدەوەشێندرێتەوە.
جێی ئاماژەیە، لە ٢٤ی کانوونی دووەمی رابردوودا، ژمارەیەک سەرباز بە فەرماندەیی پاوڵ هێنری دامیبا، کە فەرماندەیەکی سەربازیی بوو، لە رێی کودەتاوە دەستی بەسەر دەسەڵاتی بورکینا فاسۆدا گرت.
دامیبا لە ٦ی ئاداردا بوو بە سەرکۆماری بورکینا فاسۆ و حکوومەتێکی راگوزەری لە ٢٥ کەس پێکهێنا.