مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، ئێستا له قه‌یرانێكی سیاسیداین كه زمانی خیانه‌تكردن باڵاده‌سته له‌جیاتی زمانی گفتوگۆ، ئێمه پێویستمان به زمانی سیاسیه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانمان.
وتیشی، جه‌خت له‌سه‌ر دیالۆگ ده‌كه‌ینه‌وه لهسئهر مێزی دانیشتن له‌نێوان هه‌موو لایه‌نه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بۆ هه‌موو كێشه‌كان بدۆزینه‌وه.
كازمی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، عێراقییه‌كان ده‌توانن پیشانی جیهانی بده‌ن كه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ده‌كات كه عێراق ببێته وڵاتی هه‌موومان.
سه‌رۆك وه‌زیران ده‌شڵێت، په‌یوه‌ندییه‌كی برایانه هه‌یه له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا و له دوو ساڵی رابردوودا كاری باشمان كرد بۆ تێپه‌ڕاندنی ئاسته‌نگه‌كانی كه هاتووه‌ته به‌رده‌م، به سیاسه‌تێكی له‌سه‌ر خۆ له‌گه‌ڵ یه‌كتر مامه‌ڵه‌مان كردوه نه‌ك به پهرچهكردوه، بۆیه یه‌ك چاره‌نوسی هاوبه‌شمان له‌گه‌ڵ هه‌رێم هه‌یه، بۆیه ده‌بێت به‌یه‌كه‌وه ئاسته‌نگه‌كان تێپه‌ڕێنین.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، هه‌ندێك ده‌یانه‌وێت ئه‌م حكومه‌ته تێوه بگلێنن له رشتنی خوێن یان له هه‌ندێ گرێبه‌ستی نایاسایی، به‌ڵام ئێمه تێوهناگلێین و ناكه‌وینه ژێركاریگه‌ری ئه‌و جۆره كه‌س و لایه‌نانه.
جه‌ختیشیكرده‌وه، ده‌رفه‌ت ناده‌ن به هیچ كه‌سێك خوێنی عێراقییه‌كان بڕێژێت، چونكه خوێنی خه‌ڵكی عێراق هێڵی سوره‌و كار بۆ ئاینده‌یه‌ك ده‌كه‌ین كه خاڵی بێت له خوێن.