ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ره‌وشی عێراق تاوتوێ ده‌كات

دوایین نوێکردنەوە 2022-10-04 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

بریاره‌ ئه‌مرۆ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كۆببێته‌وه‌ و ره‌وشی عێراق تاوتوێ بكات.

دوێنێ دووشه‌ممه‌، نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكردبوویه‌وه‌: كاتژمێر پێنجی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ به‌كاتی به‌غدا، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كۆده‌بێته‌وه‌. راشیگه‌یاندبوو: له‌میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ره‌وشی عێراق تاوتوێ ده‌كرێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌یشدابوو: نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق، جێنین هێنیس پلاسخارت به‌شداری له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌كات وكورته‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌ره‌وشی ئێستای عێراق پێشكه‌ش ده‌كات.