دادگای باڵای فیدراڵی عێراق: كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی هەرێم نادەستوورییە

دوایین نوێکردنەوە 2022-10-04 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

دادگای فیدراڵیی عێراق رایگه‌یاند كه‌ به‌پێی ده‌ستووری كۆماریی عێراق، كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان و راپرسی له‌ هه‌رێمی كوردستان ناده‌ستوورییه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌یشدا كه‌ بوونی ده‌سته‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ بۆ به‌ڕێوه‌بردرنی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان، باشترین رێگایه‌ بۆ به‌دیهێنانی دیموكراسی.

دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، رایگه‌یاند "مافی ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن و خۆكاندیدكردن یه‌كێكه‌ له‌و مافانه‌ی كه‌ به‌پێی ده‌ستوور گره‌نتی كراوه‌، پێویسته‌ هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان پێداویستییه‌كانی پڕۆسه‌كه‌ دابین بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتییان سوودیان لێ وه‌ربگرن، ئه‌گه‌رنا به‌پێچه‌وانه‌وه‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌های دیموكراسی خۆی له‌ ده‌ست ده‌دات، ئه‌مه‌یش خۆی له‌ ده‌رچوون له‌ ده‌ستوور و ده‌بینێته‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتی یاسادانانیش بوونی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات كه‌ پشت به‌ستن به‌ مادده‌ی پێنجی ده‌ستوور بۆ ساڵی 2005، نوێنه‌رایه‌تیی گه‌ل ده‌كات".

راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ یه‌كێك له‌ گرنگترین رێگاكان بۆ به‌دیهێنانی دیموكراسی، بوونی ده‌سته‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیه‌وه‌ كه‌ پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ڕێوه‌ببات، بێ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ده‌ست له‌كاوربای ده‌سته‌كه‌ وه‌ربده‌ن.

له‌ كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: "ده‌سته‌واژه‌ی ده‌سه‌ڵاتی تایبه‌ت به‌ كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان و راپرسی له‌ هه‌رێمی كوردستان، ده‌ستووری كۆماری عێراق بۆ ساڵی 2005 پێشێل ده‌كات، چونكه‌ زیان به‌ سه‌ربه‌خۆیی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ئه‌و كاره‌ش ناده‌ستوورییه‌.