دیجیتاڵ میدیای سپێده
سەرۆکی ئۆکرانیا، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی مەرسوومێکی لەسەر مەحاڵبوونی ئەنجامدانی دانوستانی جەنگی لەگەڵ سەرۆکی رووسیا، ڤلادمیر پوتین واژۆکرد.
زێلێنسکی ئەو مەرسوومەی واژوو کرد کە ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئۆکرانیا سەبارەت بە مەحاڵبوونی ئەنجامدانی دانوستان لەگەڵ سەرۆکی رووسیا، ڤلادمیر پوتین لەسەر ئەو جەنگەی کە لەنێوان رووسیا و ئئۆکرانیادا بەردەوامە ئامادەیکردبوو.
لەو راگەیەندراوەی کە لە ماڵپەڕی سەرۆکایەتی دەوڵەتی ئۆکرانیاوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە ئەو مەرسوومەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئۆکراینا لە ٣٠ی ئەیلوولدا ئامادەی کردووە و واژۆکردنی ئەو بڕیارە لەلایەن زێلێنسکی و ماددەکانی گرتنەبەری رێوشوێن لەدژی لکاندنی خاکی ئۆکرانیا لەلایەن رووسیاوە لەخۆدەگرێت، چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
لە بڕگەی یەکەمی مەرسوومەکەدا هاتووە: "ناتوانرێت دانوستان لەگەڵ سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین ئەنجام بدرێت".
مەرسوومەکە گرتنەبەری رێوشوێنی وەکو هەنگاونانی پێویست بۆ کشانەوەی رووسیا لە خاکەکانی ئۆکرانیا، بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی سەربازانی رووسیا، بەهێزتر کردنی سوپای ئۆکرانیا، ئەنجامدانی راهێنانی زیاتر بە سوپا، بەهێز کردنی پیشەسازیی بەرگری و دابینکردنی پاڵپشتیی نێوەدەوڵەتی بۆ زیادکردنی توانا بەرگرییەکان لەخۆدەگرێت و تێیدا هاتووە: "دەبێت دەقی داواکاریی هاوبەشی سەرۆک و سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکوەزیرانی ئۆکرانیا، بۆ ئەندامبوون لە ناتۆدا پەسەند بکرێت".