دیجیتاڵ میدیای سپێده
بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، ئەوەی پەیوەندی بە خەڵكەوە هەیە ناخرێتە بەرنامەی كارەوە بەڵام ئەوەی لە لەبەرژەوەندی دەسەڵاتە خێرا دەی هێننە ناو بەرنامەی كار و خوێندنەوەی یەكەم و دووەمی بۆدەكەن.
سەرچنار ئەحمەد بریاردەری فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان لە خالێكی پەیڕەوی كۆبوونەوەی پەرلەمان ڕایگەیاند: چەندین یاداشت و پێشنیازەیاسامان داوەتە پەرلەمان کەهەمووی پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە ژیانی خەڵکەوە هەببووە بەڵام نەخراوەتە بەرنامەی كار.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەڵام یاسای درێژکردنەوەی ماوەی پەرلەمان كەلە 30 - 9 - 2022 پێشكەشراوە ئێستا لە 5 - 10 - 2022 كە لە ماوەی 5 ڕۆژدا هێنرایە پەرلەمان و خرایە بەرنامەی كار خوێندنەوەی یەكەمی بۆكرا.
بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكگرتوو ئەوەشی خستەڕوو: ئەوەی پەیوەندی بە خەڵكەوە هەیە ناخرێتە بەرنامەی كارەوە بەڵام ئەوەی لە لەبەرژەوەندی دەسەڵاتە خێرا دەی هێننە ناو بەرنامەی كار و خوێندنەوەی یەكەم و دووەمی بۆدەكەن و دەیكەن بەیاسا.