خه‌ڵاتی نۆبڵ له‌ بواری كیمیادا به‌خشرایه‌ سێ زانا كه‌ یه‌كێكیان ژنه‌

دوایین نوێکردنەوە 2022-10-05 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

له‌و كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌ی كه‌ له‌ ئه‌كادیمیای شاهانه‌ی زانستی سوید به‌ڕێوه‌چوو، راگه‌یه‌ندرا كه‌ خه‌ڵاتى نۆبڵى 2022 له‌ بوارى كیمیادا به‌خشراوه‌ته‌ سێ زانا.

كیمیاگه‌رانی ئه‌مریكی و دانیماركی (كارۆلین. ئاڕ. بێرتۆزی) و (مۆرتن پی. مێلدال) و (كارل باری شارپلێس) له‌ ئه‌نجامی به‌شداریكرنیان له‌ "په‌ره‌پێدانی كیمیای كلیك و كیمیای بایۆ ئۆرتۆگۆناڵ"، به‌ شایسته‌ی خه‌ڵاته‌كه‌ زانران.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كرا كه‌ "كیمیای كلیك و كیمیای بایۆئۆرتۆگۆناڵ" زانستی كیمیایان به‌ره‌و قۆناغێكی نوێی فانكشنالیزم بردووه‌.

ئه‌وه‌ش راگه‌یه‌ندرا كه‌ كارلێكه‌ بایۆ ئۆرتۆگۆناڵه‌كانی كیمیاگه‌ر (كارۆلینز ئاڕ. بێرتۆزی) به‌شداری ده‌كه‌ن له‌ چاره‌سه‌ركردنى شێرپه‌نجه‌دا. هه‌روه‌ها كیمیاگه‌ران (مۆرتن پی. مێلدال) و (كارل باری شارپلێس) بناغه‌ی "كیمیای كلیك"یان داناوه‌ كه‌ فۆرمێكی كارای كیمیایه‌.