دیجیتاڵ میدیای سپێده
مامۆستایانى یەکگرتوو ڕایدهگهیهنن:وا جارێکى تر ٥ / ١٠ رۆژى مامۆستایان لە جیهاندا یاد دەکرێتەوەو، مەراسیمى گەورە و قەدرزانین بۆ مامۆستایان ئەنجامدەدرێت، لە هەرێمى کوردستانیش بە کۆمەڵێک ئەرک و ماندووبوون و مافێکى کەم بەسەر مامۆستایاندا دەگوزەرێت، هەروەک ئەم یادە هاوکاتە لەگەڵ رۆژى مامۆستایانى کوردستانیش لە (٦ى١٠)دا، کە هەروەها ساڵرۆژى دامەزراندنى ئەنجومەنى باڵاى مامۆستایانى یەکگرتووشە..
ئاماژهبهوهشدهكهن، ئەم یادە بە دەرفەت دەزانین جارێکى تر بیرى دەسەڵاتدارانى حکومەتى هەرێم و وەزارەتى پەروەردە بخەینەوە، کە بەهۆى قەیرانەکانى ساڵانى ڕابردووەوە، پرۆسەى پەروەردە و فێرکردن و، ژیانى مامۆستایانى کوردستان، لەبەردەم مەترسى و کێشەى جۆراوجۆردایە، کە لەلایەک خۆى دەبینێتەوە لە زیادکردنى ئەرکى سەرشانیان و نەبوونى ماف و ئیمتیازاتى شایستەى خۆیان.
باس لهوهشدهكهن، لەلایەکى ترەوە ستەمى دواکەوتنى موچە و، وەستاندنى پلە بەرزکردنەوەى موچەکانیان، کە داخوازییەکى هەنوکەیی مامۆستایان و فەرمانبەرانە بەگشتى و، چەندین ساڵە وەک پاشەکەوتەکە بەستەم لە مامۆستایان زەوتکراوە، پێویستە هەرچى زووە وەزارەتى پەروەردە لەبیرى چارەسەرى خێراى ئەم کێشەیەدا بێت، تا هەڕەشەى دروستکردنى فشار، زیان بە پرۆسەى خوێندن نەگەیەنێت.
دهقی بهیاننامهكه:
(بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان)
بەیاننامەى مامۆستایانى یەکگرتوو بەبۆنەى رۆژى جیهانى مامۆستایان و، رۆژى مامۆستایانى کوردستان و، ساڵیادى دامەزراندنى ئەنجومەنى باڵاى مامۆستایانى یەکگرتووەوە..
مامۆستایانى خۆشەویستى کوردستان..
وا جارێکى تر ٥ / ١٠ رۆژى مامۆستایان لە جیهاندا یاد دەکرێتەوەو، مەراسیمى گەورە و قەدرزانین بۆ مامۆستایان ئەنجامدەدرێت، لە هەرێمى کوردستانیش بە کۆمەڵێک ئەرک و ماندووبوون و مافێکى کەم بەسەر مامۆستایاندا دەگوزەرێت، هەروەک ئەم یادە هاوکاتە لەگەڵ رۆژى مامۆستایانى کوردستانیش لە (٦ى١٠)دا، کە هەروەها ساڵرۆژى دامەزراندنى ئەنجومەنى باڵاى مامۆستایانى یەکگرتووشە..
ئەم یادانە ئاوێزان بە نزیکبوونەوەى یادى لەدایکبوونى پێغەمبەرى پێشەواو مامۆستاى مرۆڤایەتى، پیشەى مامۆستاییمان لا پیرۆزتر دەکات، چونکە یادمان دەکەوێتە کە پێغەمبەرمان (درودى خواى لەسەربێت) فەرموویەتى (انما بعثت معلما)، بۆیە پیرۆزبایی ئاراستەى سەرجەم موسڵمانان دەکەین..
هەروەک بەو بۆنانەوە پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەى سەرجەم مامۆستایانى کوردستان دەکەین و، لەخواى گەورە دەخوازین پەیامى سەروەرمان بکاتە سەرمەشقى کارمان لە داهاتوودا و، هاندەرمان بۆ ڕاستکردنەوەى هەڵە و قەیرانەکانى بەردەم پرۆسەى پەروەردەو فێرکردن..
مامۆستایانى دڵسۆز..
ئەم یادە بە دەرفەت دەزانین جارێکى تر بیرى دەسەڵاتدارانى حکومەتى هەرێم و وەزارەتى پەروەردە بخەینەوە، کە بەهۆى قەیرانەکانى ساڵانى ڕابردووەوە، پرۆسەى پەروەردە و فێرکردن و، ژیانى مامۆستایانى کوردستان، لەبەردەم مەترسى و کێشەى جۆراوجۆردایە، کە لەلایەک خۆى دەبینێتەوە لە زیادکردنى ئەرکى سەرشانیان و نەبوونى ماف و ئیمتیازاتى شایستەى خۆیان، لەلایەکى ترەوە ستەمى دواکەوتنى موچە و، وەستاندنى پلە بەرزکردنەوەى موچەکانیان، کە داخوازییەکى هەنوکەیی مامۆستایان و فەرمانبەرانە بەگشتى و، چەندین ساڵە وەک پاشەکەوتەکە بەستەم لە مامۆستایان زەوتکراوە، پێویستە هەرچى زووە وەزارەتى پەروەردە لەبیرى چارەسەرى خێراى ئەم کێشەیەدا بێت، تا هەڕەشەى دروستکردنى فشار، زیان بە پرۆسەى خوێندن نەگەیەنێت..
هەروەها لەم یادەدا ژیان و ئەرکى گرانى مامۆستایانى وانەبێژمان بیرناچێتەوە، کە لە ئێستادا شانیان داوەتە بەر ئەرکێکى گەورەى پەروەردەو فێرکردنى قوتابیان لە ناوەندەکانى خوێندندا و داخوازى تایبەتیان هەیە، کە پێویستە جێبەجێ بکرێت، بەتایبەتى دابینکردنى موچەى دیاریکراویان بە زوویی و هاوکات لەگەڵ رۆژى موچەى وەزارەتى پەروەردەدا دابەش بکرێت..
لەکۆتاییدا جارێکى تر وەک هەمیشە پشتگیرى تەواوى مافەکانى مامۆستایان دەکەین و، لە هەر رێوشوێنێکى خەباتى مەدەنیدا پێشەنگ دەبین، تا تەواوى خواست و مافەکانیان دێتە دى..
دوبارە پیرۆز بێت رۆژى جیهانى مامۆستایان و، رۆژى مامۆستایانى کوردستان و، ساڵڕۆژى مامۆستایانى یەکگرتوو..
ئەنجومەنى باڵاى مامۆستایانى یەکگرتوو
٥ / ١٠ / ٢٠٢٢