بڕیاره شه‌ممه‌ی داهاتوو په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی بۆردومانه‌كانی ئێران بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان و چه‌ند پرسێكی دیكه، كۆببێته‌وه.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه په‌رله‌مانی عێراق ئه‌مڕۆ بڵاویكردۆته‌وه ئاماژه به‌وه كراوه ، رۆژی شه‌ممه "كاتژمێر 11:00ـی سه‌رله‌به‌یانی ، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی په‌رله‌مان له‌باره‌ی بۆردومانه‌كانی ئێران بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان و چه‌ند پرسێكی دیكه به‌ڕێوه‌ده‌چێت و، داواده‌كات سه‌رجه‌م په‌له‌مانتاران ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بن.
به‌گوێره‌ی گهیهندراوێكه، له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دانیشتنه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاسای خانووی زێده‌ڕۆ و وه‌به‌رهێنانی پیشه‌سازی ده‌كرێت، هاوكات ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری نوێ سوێندی یاسایی ده‌خۆن.