دیجیتاڵ میدیای سپێدە
له شاری هه‌ولێر، ئاماده‌كارییه‌كان بۆ رۆژی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر محمد (دروودى خوداى له‌سه‌ربێت)، ده‌ستیپێكردووه و ته‌واوی بازاڕه‌كانی شاره‌كه به‌و بۆنه‌یه‌وه رازێندراونه‌ته‌وه.
له بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كانی شاری هه‌ولێر، به هه‌ڵواسینی تابلۆ ره‌نگاوڕه‌نگ ئاماده‌كاریی ده‌كرێت بۆ یادی رۆژی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام محمد (دروودى خوداى له‌سه‌ربێت). به‌و بۆنه‌یه‌وه بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كانی شاره‌كه، به جوانی رازێندراونه‌ته‌وه.
ساڵانه له 12ی مانگی ره‌بیعولئه‌وه‌ل و له پێشوازی یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌رى مرۆڤایه‌تى، محمد (دروودى خوداى له‌سه‌ربێت)، له‌سه‌رتاسه‌ری جیهانیی ئیسلامیی، رێوڕه‌سمی تایبه‌ت و به‌خشینه‌وه‌ی شیرینی و سازدانی ئاهه‌نگی خۆشی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و موسڵمانان به جۆش و خڕۆشه‌وه به‌شداری له بۆنه‌كه‌دا ده‌كه‌ن. هاوكات به‌بۆنه‌ی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌رى نێردراو بۆ جیهان، محمد (دروودى خوداى له‌سه‌ربێت) له ژماره‌یه‌ك وڵاتی ئیسلامی كراوه به پشووی فه‌رمیی.