دیجیتاڵ میدیای سپێده
سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی ئیراده رایگه‌یاند بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار لایه‌نه‌كان چاوه‌ڕێی دوابڕیاری كوردین.
حه‌نان فه‌تلاوی، سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی ئیراده رایگه‌یاند، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی عێراق بۆ كۆبونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار، چاوه‌ڕێی دوابڕیاری كوردن بۆ دیاریكردنی یه‌ك كاندیدی هاوبه‌ش، به‌پێچه‌وانه‌وه تا هه‌تاهه‌تایه چاوه‌ڕێ نابن و ئه‌گه‌ر كورد له‌ناو خۆیدا نه‌گاته رێككه‌وتن، له‌رێگه‌ی ده‌نگدانه‌وه ئه‌و پرسه یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه.
حه‌نان فه‌تلاوی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق و سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی ئیراده له په‌یامێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌ئێستادا هه‌مو لایه‌نه‌كانی عێراق چاوه‌ڕێی دوابڕیاری كوردن بۆ دیاریكردنی یه‌ك كاندیدی هاوبه‌ش بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار، ئه‌و كاته‌ش بۆ هه‌تاهه‌تایه كراوه نیه.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، ئه‌گه‌ر لایه‌نه كوردستانییه‌كان له‌ناو خۆیاندا نه‌گه‌ن به رێككه‌وتن، هه‌موان به‌ره‌و ئه‌وه هه‌نگاو ده‌نێن كه له‌كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌ماندا كاندیدی پۆستی سه‌رۆك كۆمار یه‌كلایی بكرێته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه ماوه‌یه‌كی دورودرێژی دیكه چاوه‌ڕێ نابن به‌بێ حكومه‌ت.