هاوپەیمانی بەرێوبردنی دەولەت: داوا لە هەردوو پارتە کوردیەکانیش دەکەین کێشەی هەڵبژاردنی سەرۆک کوماری چارەسەربکەن

دوایین نوێکردنەوە 2022-10-09 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

هاوپەیمانی بەرێوبردنی دەولەت له‌بڵاوكراوه‌یه‌كدا رایده‌گه‌یه‌نێت، گەڕێکی تری دانوستان لەگەڵ سەدریەکان دەستپێدەکەینەوە و داوا لە هەردوو پارتە کوردیەکانیش دەکەین کێشەی هەڵبژاردنی سەرۆک کوماری چارەسەربکەن

ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌:

رۆژی شەممە 8-10-2022، هاوپەیمانی بەرێوبردنی دەولەت کۆبوونەوەیەکی گرنگی بۆ ئۆرگانی سەرکردایەتی خۆی لە نووسینگەی عەمار حەکیم ئەنجامدا.

لە كۆبوونەوەكەدا پێشهاتەكانی گۆڕەپانی سیاسی عێراق و بەردەوامی كارەكانی ئەنجومەنی نوێنەران و پێكهێنانی حكومەت تاوتوێ كرا.

هاوپه‌یمانان ئاماده‌یی خۆی بۆ كردنه‌وه‌ی دیالۆگێكی جددی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی سه‌دری نوێ كرده‌وه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ لێكتێگه‌یشتن له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی قۆناخی داهاتوو.

هاوپه‌یمانان داوایانكرد سه‌ركردایه‌تی هه‌ردوو لایه‌نه‌ كوردییه‌كه‌ كاندیدی سه‌رۆك كۆمار یان میكانیزمی هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر بكات و خشته‌یه‌كی كاتی بۆ چاره‌سه‌ركردنی دیاری بكات

هاوپەیمانی بەرێوبردنی دەولەت
بەغدا 10-8-2022