دیجیتال میدیای سپێده
نەقیب سەركەوت ئەحمەد، بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی پۆلیسی سلێمانی رایگهیاند،": ئەمڕۆ ئاگادار كراینەوە بە بوونی چوار تەرم لە ماڵێكدا لە گەڕەكی چوارباخ، هێزەكانی پۆلیس چوونەتە شوێنی ڕووداوەكە و تەرمەكانیان رەوانەی پزیشكی دادی سلێمانی كردووە."
وتیشی ،" ئەندامی یەك خێزان بوون لە دایك و باوك و كوڕ و كچێك پێكهاتوون."
راشیگهیاند:" بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان، گومان دەكرێ بە تەزووی كارەبا گیانیان لەدەست دابێت".
ئاماژەی بەوەش كرد،" كە ماڵەكە ئاسەواری سووتانی پێوە دیار نەبووە."