دیجیتال میدیای سپێده
ئهمڕۆ له ناو هۆڵی پهرلهمان بەڵێن ئیسماعیل پەرلەمانتاری گۆڕان رایگهیاند، "بەڕێز سەرۆکی پەرلەمان ئێمە فڕاکسیۆنەکەمان تەنیا لە 8 ئەندام پێکهاتووە بۆیە ئەوانەی تر گوزارشت لەگۆڕان ناکەن".
ئەو قسەی بەڵێن ئیسماعیل پەرلەمانتاری گۆڕان لەکاتێکدایە چوار پەرلەمانتاری گۆڕان دەستیان لەفڕاکسیۆن کێشاوەتەوە کە فڕاکسیۆنەکە 12 کورسیان هەبوو