خەڵك- لە پێكدادانەكانی دوێنێی شاری سنەی نێوان هێزە ئەمنی و سەربازییەكان لەگەڵ خۆپیشاندەراندا سەربازێك كوژرا. ڕێكخراوی مافەكانی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردەوە، یەكێك لە ئەندامانی هێزە ئەمنییەكانی حكومەت لە تێكهەڵچوون لەگەڵ خۆپیشاندەرانی شاری سنەدا كوژراوە. لای خۆیەوە ئەمڕۆ یەك شەممە سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران پشتڕاستی ئەو هەواڵەی كردەوە. سووپای پاسداران ڕایگەیاند ئەو سەربازەی لە پێكدادانەكەی سنەدا كوژراوە، ناوی غوڵام ڕەزا بامدییە. شەوی ڕابردوو پێكدادانی توند لە شارەكانی سنە، كرماشان، ئیلام، مەریوان، جوانڕۆ، لوڕستان، بۆكان، مەهاباد، كەرەج، تاران، شیراز، مەشهەد و چەند شاری دیكە ڕوویدا.
The post سووپای پاسداران كوژرانی سەربازێكی لە پێكدادانەكانی سنە ڕاگەیاند appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.