هه‌ولێر-KDP.info- د.جووتیار عادل گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی گه‌یشتنی پاره‌ی پشكی كوردستان له به‌غداوه بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، چه‌ند میدیایه‌كی ناوخۆیی، ده‌یانه‌وێ ئه‌و پرسه به‌لارێدا ببه‌ن.
دەقی روونكردنهوهكە:
ھەندێ میدیای ناوخۆیی بەمەبەستی چەواشەكاری و بە لاڕێدا بردنی بیر‌و رای گشتی، ھەواڵی ناڕاستیان لەبارەی رێکەوتی گەیشتنی پشكی ھەرێم لە بودجەی گشتی عێراق بۆ مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان بڵاو كردەوە.
ھاووڵاتییانی ھەرێمی كوردستان دڵنیا دەكەینەوە ئەو بڕە پارەیەی كە ئەمڕۆ گەیشتووەتە ھەولێر، بە پێی بەڵگەی گواستنەوەی بانكی ناوەندیی عێراق بۆ لقەكەی لە ھەولێر و ئەژماری وەزارەتی دارایی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، مێژووی رۆژی ٢٦ ئاداری ٢٠٢٠ بۆ مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستانی لەسەرە.
د. جوتیار عادل
گوتەبێژی حكومەتی ھەرێمی كوردستان
٢٦ ئاداری ٢٠٢٠