دیجیتال میدیای سپێده
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هۆشداری ده‌دات له دواخستنی پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق و، ده‌ڵێت: پێكنه‌هێنانی حكومه‌ت نائارامی زیاتر له ناوچه‌كه دروستده‌كات.
له راگه‌یێندراوێكدا كه نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق - یونامی، له‌باره‌ی دۆخی عێراقه‌وه بڵاویكردۆته‌وه، هۆشداری ده‌دات له دواخستنی پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق.
له‌به‌شێكی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا یونامی ،و داوا ده‌كات سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر مێزی گفنگۆو، به‌بێ مه‌رجی پێشوه‌خته دانوستاندن بكه‌ن و، هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌یان له‌و نه‌هامه‌تییانه‌ی تیایدان ڕزگاربهكهن.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، پێكنه‌هێنانی حكومه‌تی عێراق نائارامی زیاتر له ناوچه‌كه دروستده‌كات، وڵات ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی زیاتر ده‌كاته‌وه.
ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه‌ی یونامی له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ ساڵێك به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن په‌رله‌مانی عێراق تێده‌په‌ڕێت، به‌ڵام به‌هۆی دابه‌شبوون و ڕێكنه‌كه‌وتنی لایه‌نه‌سیاسیه‌كانی عێراق تا ئێستا حكومه‌ت پێكنه‌هێنراوه.