ئەمریکا داوای لە هاووڵاتییانی کرد دەستبەجێ ئۆکراینا جێبهێڵن

دوایین نوێکردنەوە 2022-10-10 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە کیێڤ، داوای لە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی کرد دەستبەجێ ئۆکراینا جێبهێڵن.

لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە کیێڤ بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە رووسیا هێرشی مووشەکیی بەرفراوانی بۆسەر ئۆکراینا ئەنجامداوە.

هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە رووسیا ژمارەیەکی زۆر ژێرخان و بینای گشتیی لە زۆرێک لە شارەکانی ئۆکراینا، بەتایبەتی کیێڤ کردووەتە ئامانج و هێرشەکان مەترسییان لەسەر ژیانی هاووڵاتییانی مەدەنی دروست کردووە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە؛ 'پێویستە هاووڵاتییانی ئەمریکا پەنا بەرنەبەر شوێنێکی ئارام و سەلامەت و بە بەکارهێنانی رێگای وشکانی سەلامەت دەستبەجێ ئۆکراینا جێبهێڵن'.