دیجیتال میدیای سپێده
پاراستنی گیانی ڕۆژنامەڤانان ئەرکی دەسەڵاتی جێ بەجێ کردنە،و دەستدرێژی بۆ سەر ڕۆژنامەنوسان دەستدرێژیە بۆ سەر فەرمانبەری دەوڵەت.
د. محمد ريكانى له‌په‌ره‌ی فه‌رمی خۆی له فه‌یسبوك رایده‌گه‌یه‌نێت ، " یاسای ژماره (35)ی ساڵی 2007 یاسای رۆژنامه‌گه‌ری له كوردستان مادەی حەوتەم برگەی پێنجه‌م: هه‌ر كه‌سێكێك به‌هۆی كاره‌كه‌یه‌وه سووكایه‌تی به رۆژنامه‌نووس بكا، یان ده‌ستدرێژیی بكاته سه‌ر ئه‌وا هه‌مان ئه‌و سزا یه ده‌یگرێته‌وه كه بۆ ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر فه‌رمانبه‌رێك له كاتی یان به‌هۆی به‌جێهێنانی ئه‌ركه‌كانی دانراوه. "
ده‌شلێت،" وبەدەر لە ڕێگا یاسایی و دادوەری نابێت هیچ ڕێکارێکیان لەگەڵیاندا بکرێت."
وتیشی ،"مادده‌ی سیازده‌م: له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان پێویسته حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن".
باس له‌وه‌ش ده‌كات،" واز لە رۆژنامە نوسە سەربەخۆو ئازادەکان بێنن ئەوان بەشێکی گرنگی دیموکراتی و بەرەنگاربونەوەی گەندەڵین ."
ئه‌مه له كاتێكدایه كه هه‌ردوو رۆژنامه‌نووسی ده‌زگای بوار میدیا سەرتیپ وەیسی قەشقەیی و ابراهیم عەلی له‌دوێنێ نیوه‌ڕۆوه بێ سه‌رو شوێنن.