دیجیتاڵ میدیای سپێده
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بڕیارێکی بۆ (به‌كوردی نووسینی بڕیاری دادگاكان له هه‌رێمی كوردستان) دەرکرد.
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم ڕایگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی یه‌كخستنی زمانی دادگاكان، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دا به (به‌كوردی نووسینی بڕیاری دادگاكان) له گشت دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان له دوا كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا له رۆژی 26/9/2022 به پشت به‌ستن به (ماده 6 له یاسای ژماره 23ی ساڵی 2007)ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و هه‌روه‌ها (ماده 6ی یاسای ژماره 6ی ساڵی 2014)ی زمانه فه‌رمیه‌كان له هه‌رێمی كوردستان، بڕیاری دا به (به‌كوردی نووسینی بڕیاره‌كانی دادگا‌و هه‌موو ئه‌و رێكاره دادوه‌رییانه‌ی كه له دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان په‌یڕه‌و ده‌كرێن، ته‌نیا له‌كاتی پێویست به زمانی عه‌ره‌بی بنوسرێت).
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد، دوای زنجیره كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش له نێوان ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و په‌رله‌مان و ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و ئه‌كادیمیای كوردی هات، كه بێجگه له ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره، لایه‌نه‌كانی نێوبراو سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی فه‌رهه‌نگێكی یاسایی یه‌كگرتووی كوردین بۆ یه‌كخستنی زمان و ده‌سته‌واژه یاساییه‌كان كه به سه‌رپه‌رشتی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و نوێنه‌رایه‌تی هه‌ریه‌ك له په‌رله‌مان و وه‌زاره‌تی داد و ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و ئه‌كادیمیای كوردی به‌ڕێوه ده‌چن.