دیجیتاڵ میدیای سپێده
ئه‌ندامێكى كوتله‌ى یه‌كگرتوو له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به سپێده‌ى راگه‌یاند: بڕیاره له دانیشتنى رۆژى پێنج شه‌ممه هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رۆك كۆمار بكرێت.
دارا سێكانیانى ئه‌ندامى كوتله‌ى یه‌كگرتوو له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئاشكراى كرد: محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌ن رایگه‌یاندوه كاتژمێر 11 ى رۆژى پێنج شه‌ممه ئه‌نجومه‌نه‌كه تایبه‌ت به پرسى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمارى عێراق كۆده‌بێته‌وه، گوتیشى تا ئێستا هه‌مان كاندیده‌كانى پێشوو له كێبركێ بۆ به‌ده‌ستهێنانى پۆسته‌كه به‌رده‌وامن و هیچ یه‌ك له‌وان كاندیدبوونى خۆى نه‌كێشاوه‌ته‌وه، داواشكراوه سى ڤى كاندیده‌كان بنێردرێ بۆ ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران.
ئه‌و نوێنه‌ره‌ى یه‌كگرتوو ده‌ڵێت: ناتواندرێت گریمانه بكرێ كه ئایا دانیشتنى رۆژى پێنج شه‌ممه بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت، یان وه‌كو دانیشتنه‌كانى دیكه‌ى پێشوترى تایبه‌ت به‌م پرسه شكست ده‌هێنێت، به‌ڵام پێشنیارێكى وا هه‌یه كه ئه‌گه‌ر پۆستى سه‌رۆك كۆمار بۆ یه‌كێتى یه‌كلا ببێته‌وه، ئه‌وا له‌به‌رامبه‌ردا پۆستى وه‌زیرى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانى پشكى كورد بۆ پارتى ده‌بێت.
ئاشكراشیكرد: هیچ ڕێك كه‌وتنێك نه‌كراوه له‌نێوان لایه‌نه‌كان، كوتله كوردیه‌كانیش ئازادن ده‌نگ به كێ ده‌ده‌ن.