دیجیتال میدیای سپێده
فارس عیسا نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لهبهغدا رایگهیاند، "عێراق 257 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت و نرخی لیترێکی 150 دینارە ئهمهش بهگوێرهی رێكهوتنی نێوان ههرێم و بەغدایه.
فارس عیسا وتیشی : "لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رۆژی 20-9-2022 لەگەڵ هەریەک لە ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوت و حامد یونس زوبەعی، بریکاری وەزارەتەکە کۆبووینەوە تاوەکو حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 257 ملیۆن و 500 هەزار لیتر نەوتی سپی لە حکومەتی فیدراڵی بکڕێت و بۆ هەر خێزانێکی هەرێمی کوردستان 200 لیتر دابینبکرێت، و لەکۆتای ئەم مانگە دەستبەدابەشکردنی دەکرێت.."
پێشتر نەوتی سپی دەدرایە هەرێمی کوردستان و بۆ هەر لیترێک 400 دینار وەردەگیرا، بەڵام ئێستا داواکراوە وەک هاووڵاتییانی دیکەی عێراق مامەڵە لەگەڵ بکرێت و بۆ هەر لیترێک 150 دینار وەربگیرێت و لە کۆبوونەوەی هەردوو سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و عێراقدا "پەسند کراوە."