ئەنجامی زانکۆلاین راگەیەندرا لێرەوە ئەنجامەکان وەربگرەوە

دوایین نوێکردنەوە 2022-10-12 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان ئەنجامی وەرگرتنی قوتابییانی 12ی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکان رادەگەیێنێت.

وەزیری خوێندنی باڵا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:


41 هەزارو 253 دەرچووی ئامادەیی لەزانكۆو پەیمانگاكانی هەرێم وەرگیراون

41 هەزارو 253 دەرچووی ئامادەیی لەزانكۆو پەیمانگاكان وەرگیراون ( 27 هەزارو 360 یان دەرچووی ئەمساڵن).

63 هەزارو 219 كورسی خوێندن دابینكراوە.

چوار هەزارو 415 كورسی زیادكراوە.

100%ی دەرچووانی ئەمساڵ وەرگیراون.

368 دەرچوو بەهۆی پڕكردنەوەی فۆڕمەكانیان بەهەڵە وەرنەگیراون.

22 هەزار كورسی بەتاڵ لەزانكۆو پەیمانگاكان ماوەتەوە.

لەمڕۆوە تا رۆژی 23-10-2022 ئەو خوێندكارانەی وەرگیراون دەبێت پەیوەندی بكەن بەو زانكۆو پەیمانگایانەی وەرگیراون لێی.

قوتابییانی دەرچووی 12ی ئامادەیی، ئەوانەی فۆڕمی زانکۆلاینیان پڕکردووەتەوە دەتوانن لەڕێگەی ئەم لینکەوە لەکاتی چالاکبوونیدا (كلیك بكه‌) ئەنجامەکان وەربگرنەوە و بزانن کە لە کام زانکۆ یان پەیمانگەی هەرێمی کوردستان ناویان هاتووەتەوە.