دیجیتاڵ میدیای سپێده
بڕیاردەری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم ڕێوشوێنەکانی پڕکردنەوەی کورسی پەرلەمان لە ئەگەری دەست لەکارکێشانەوەی پەرلەمانتارێک ئاشکرادەکات.
ئیسماعیل خورماڵی بڕیاردەری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم ڕایگەیاند، “لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كاتێ پەرلەمانتار دەكشێتەوە ڕاستەوخۆ هەر لەو بازنەیەی پاڵێوراوە كشاوەكەی تێدا دەرچووە پاڵێوراوی پاشتر كەزۆرترین دەنگی ئەو بازنەی هەیە و دەرنەچووە دەچێتە جێگای.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەڵام لەبەر ئەوەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان جیاوازە و بەلیست بووە نەك تاكە كەس. لەڕووی یاسایی و هونەرییەوە ئەگەر پەرلەمانتارێك یان كۆمەڵە پەرلەمانتارێك لەپەرلەمان كشانەوە و دەستلەكاركێشانەوەیان پەسەند كرا. ئەوا لەسەر داوای پەرلەمان كۆمسیۆن ناوی ئەو پاڵێوراوە یان ئەو پاڵێوراوانە بەرز دەكاتەوە لە هەمان لیست كە دەبنە شوێن گرەوەیان و پاش ئاگادار كردنەوەیان دەبێت لە ماوەی یاساییدا كە ئاگادار كراوەتەوە سوێندی یاسایی بخوات و دەستبەكار بێت.
باسی لەوەشكرد، ئەگەر ئەو پاڵیوراوە نەیویست دەست بەكار بێت ئەوا هەمان پرۆسە بەردەوام دەبێت تا كەسێكی تر شوێنی دەگرێتەوە و دەستبەكار دەبێت یان پاڵێوراوانی لیستەكە كۆتایی دێت.
ئاشکراشیکردووە، ئەگەر كەس لەو لیستە ئامادە نەبوو ببێتە شوێنگرەوە، ئەو كات كۆمسیۆن بە لابردنی دەنگی ئەو قەوارەیە سەر لە نوێ كورسیەكان دابەشدەكاتەوە بەسەر لیستە براوەكاندا.