عێراق دڵنیایی ده‌دات له‌دابه‌شكردنى به‌شه‌ خۆراكى مانگه‌كانی سه‌ره‌تاى ساڵی داهاتوو

دوایین نوێکردنەوە 2022-10-12 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

كۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراك له‌وه‌زاره‌تی بازرگانی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌، هۆكاره‌كانی دابه‌شكردنی یه‌كه‌كانی سه‌به‌ته‌ی خۆراك به‌شێوه‌ی وه‌جبه‌ رونكرده‌وه‌، دڵنیاییدا له‌ كۆگای سه‌به‌ته‌ی خواراك بۆ مانگه‌كانی یه‌كه‌می ساڵی داهاتوو.

به‌گوێره‌ى ئاژانسی هه‌واڵی عێراق، تالب عه‌باس حه‌مدانی یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیاكه‌ ڕاگه‌یاند: گرێبه‌ستی سه‌به‌ته‌ی خۆراك تا ئێستا هاوسه‌نگی له‌ نرخی خۆراك له‌ بازاڕه‌كاندا راگرتووه‌، وتیشی: سه‌به‌ته‌ی هه‌شته‌م ئاماده‌كراوه‌ و كارده‌كه‌ین بۆ ئاماده‌كردنی عه‌مبار بۆ سه‌به‌ته‌ی نۆیه‌م و ده‌یه‌م به‌ هه‌موو كه‌ره‌سته‌كانه‌وه‌، رونیشیكرده‌وه‌: سه‌به‌ته‌ی خواردنه‌كان بریتین له‌ ڕۆن، نیسك، برنج، نۆك، پاقله‌ و دۆشاوی ته‌ماته‌.

دووپاتیشیكرده‌وه‌: سه‌به‌ته‌ی خۆراك یه‌كخراوه‌ به‌تایبه‌تی له‌م مانگه‌دا كه‌ له‌ ڕێگه‌ی پرۆسه‌ی پشكنینه‌وه‌ له‌ هه‌موو به‌نده‌ره‌كان دابه‌شكراوه‌ چ له‌ به‌نده‌ره‌كان و چ له‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان بۆ ئاماده‌كردنی خواردنی په‌یوه‌ست به‌ سه‌به‌ته‌كه‌ و گه‌یشته‌ عه‌مباره‌كان.