دیجیتاڵ میدیای سپێده
یەکگرتووی ئیسلامی كوردستان بڕیاری دا بە کشانەوەی پەرلەمانتارانی دوای 6-11-2022 كە ماوەی یاسایی پەرلەمان تەواو دەبێت.
ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕاگەیەندراوێكی بلاوكردوه تێیداهاتووه، ئەمڕۆ چوار شەممە 12-10-2022، ئەنجومەنی سەكردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە سەرپەرشتی بەڕێز/ د.هادی عەلی سەرۆكی ئەنجومەن و ئامادەبوونی بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی كۆبونەوەیەكی نائاسایی گرێدا و لە كۆبونەوەكەدا پرسی وەرگرتنی هەڵوێست لە درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان بە شێوەیەت كی نایاسایی تاوتوێ كرد.
ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بڕیاریدا كە پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە بەرواری 6-11-2022 بەدواوە ـ كە ماوەی یاسایی پەرلەمان تەواو دەبێت لە پەرلەمانی كوردستان بكشێنەوە