دیجیتال میدیای سپێده
ئه‌مرۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌ئاماده‌كاری دایه بۆ ئه‌نجامدانی دانیشتنێكى تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار وههنگاوێك به‌ره‌و پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ.
هه‌رچه‌نده دۆخێكى ئه‌منى توند له‌به‌غدا هه‌یه به‌هۆى به‌رێوه‌چوونى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مرۆى په‌رله‌مان، پرسى ته‌واوكردنى نیسابى یاساییش دۆخێكى دیكه‌ى نێو په‌رله‌مانه بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار كه‌جێگه‌ى نیگه‌رانیه له‌لایه‌ن چاودێرانه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژێردرێت، په‌رله‌مان پێویستى بهسێیهكى ده‌نگى په‌رله‌مانتاران هه‌یه كهلهسهرجهمى 329 په‌رله‌مانتار پێویسته 220 په‌رله‌مانتار ده‌نگى بۆ بده‌ن، كه‌تا ئێستا 33 كه‌س خۆیان كاندید كردوه بۆ ئه‌و پۆسته، وكێبڕكێى به‌هێزیش له‌نێوان دوو كاندید ده‌كرێت.
ئه‌مه جگه له‌پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران كه‌له‌دواى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى سه‌رۆك كۆمار، بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت راده‌ستپێرێت، ئه‌ویش محمد شیاع سودانیه كه‌له‌لایه‌ن سه‌درییه‌كانه‌وه ناڕه‌زایه‌تى زۆریان له‌سه‌ر كه‌سایه‌تى ئه‌و كاندیده ده‌ربڕیوه، بۆیه چاودێران پێیان وایه به‌هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار یه‌كسه‌ر پۆسته‌كه‌ى سودانیش یه‌كلایى ده‌بێته‌وه ورادهستپێردرێت بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت، كه‌چى له‌م چه‌ند رۆژه دا ره‌وتى سه‌در هیچ هه‌ڵوێستێكى له‌باره‌یه‌وه نه‌بووه كه‌پێشتر خۆپیشاندانى گه‌وره‌یان له‌و باره‌یه‌وه رێكخست وناڕهزایهتى توندیان له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژاردنى سودانیان ده‌ربڕى.
چاودێران وای بۆ ده‌چن، بێده‌نگى سه‌درییه‌كان له‌به‌رامبه‌ر تێپه‌راندنى پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران پێده‌چێت رێككه‌وتنێكى پێشوه‌خته‌یان له‌گه‌ڵ سه‌در دا كردبێت، بۆیه ناڕوونى بهههڵویستیانهوه دیاره، كه‌ئه‌مه‌ش بهناماى گه‌ڕانه‌وه بۆ چوارگۆشه‌ى یه‌كه‌م دێت.