دیجیتاڵ میدیای سپێده
كاندیدی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت رایگه‌یاند، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌خاته‌گه‌ڕ بۆ نه‌هێشتنی ناكۆكی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
له یه‌كه‌م وتاری محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراوی عێراق باسی له كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرد و، رایگه‌یاند، كار بۆ نه‌هێشتنی ناكۆكییه‌كانی نێوان حكومه‌تی ئیتیحادی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و، كار به ده‌ستوور ده‌كات بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
له وته‌یه‌كدا، سوودانی وتی: متمانه‌م پێتانه تا بتوانین پشتیوان به خوا كاره‌كانمان بكه‌ین. له‌گه‌ڵ هه‌موو پێكهاته و لایه‌نه‌كان كار ده‌كه‌ین بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كه‌مان.
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا سودانی وتی: من بێلایه‌نانه كارده‌كه‌م و پشتیوانی ئازادییه‌كان ده‌كه‌م و داوای گفتوگۆی فراوان و كردنه‌وه‌ی په‌ڕه‌یه‌كی نوێ ده‌كه‌م له پێناو پێكهێنانی حكومه‌تێكی به‌هێز و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گوتاری رقئامێز.
هه‌روه‌ها رونیكرده‌وه: داواكاری گه‌نجان له یاد ناكه‌ین، رووبه‌ڕووی كه‌می خزمه‌تگوزاری و نه‌بوونی هه‌لیی كار و هه‌ڵاوسان ده‌بینه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كارنامه‌ی كابینه‌كه‌ی فره لایه‌ن ده‌بێت و گوتی: كارنامه‌یه‌كی فره لایه‌ن داده‌ڕێژین، كه تێیدا باس له هه‌موو كه‌رته‌كانی ژیان ده‌كه‌ین و، سوورین له‌سه‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و ئه‌وه‌ش كاری له پێشینه‌مان ده‌بێت.